ماستی سویسری
ماستی سویسری
دەربارەی ماستی سویسری :
ماستی سویسری مانیزان پێکهاتەیەکە لە شیری تازەو سروشتی خەست کراوە بە ڕێگای ((UF و هەوێنی ماستە.
هیچ مەوادێکی ڕاگر و پارێزەری تێدا نییە.
پێکهاتەیەکی سپی و یەک ڕەنگ و بریقەداری هەیە بە هۆی بەرهەم هاتنی لە پرۆسەیەک بە تەکنەلۆژیایەکی مۆدیرنەوە .
پرۆتینەکەی زۆرە و لە ڕوی خۆراکییەوە کوالیتیەکی زۆر باشی هەیە و دەوڵەمەندە بە ترشی ئامینە ی پێویست.
رێژەی لاکتۆزەکەی کەم کراوەتەوە و توانای هەرسبوونی زۆر ئاسانە .
تەندروستی ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی بەردەوام لە لایەن تاقیگەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و خاوەنی ڕێپێدانی دروست کردن و ستانداردی بەرهەمهێنانە لە لایەن دەستەی چاودێری و قانونییەوە.
ئەم بەرهەمە بە دڕێژایی مانەوەی تەنها دەبێت لە بارودۆخێکی سارد ( 2-7 پلەی سیلیزی) دا بپارێزرێت بە بێ ئەوەی هەوا یان بۆنی پێ بگات .