پنیری خامەیی
پنیری خامەیی
پنیری خامەیی : جۆرێک پەنیری نەرم و سپیە کە تامێکی گونجاوی هەیە . جیاوازییەک کە ئەم پەنیرە لەگەڵ پەنیرەکانی تر هەیەتی ئەوەیە کە پنیر خامەیی ناهێڵرێتەوە تاکو جێ بگرێت و پێ بگات ، بەڵکو بە تازەیی بەکاری دەهێنن . ئەم جۆرە پەنیرە لە دروست کردنی هەندێک شیرینی وەک کێکی پەنیری بەکار دەهێنرێت. چەوری پنیر خامەیی بریتیە لە 24 -28 ٪ .
پەنیری پاستوریزەی مانیزان لە شیری تازەو سروشتی گا بەرهەم دێت.
ئەم بەرهەمە خامە، خوێ، ڕاگری خۆراک و هەوێنی پەنیر لە خۆ دەگرێت.
شێوازی بەرهەمهینانی ئەم پەنیرە بە سود وەرگرتن دەبێت لە سیستمی (UF).
کوالیتی و تەندروستی ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی بەردەوام لە لایەن تاقیگەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و خاوەنی ڕێپێدانی دروست کردن و ستانداردی بەهەمهێنانە لە لایەن دەستەی چاودێری و قانونییەوە.
ئەم بەرهەمە بە دڕێژایی مانەوەی تەنها دەبێت لە بارودۆخێکی سارد ( 2-7 پلەی سیلیزی) دا بپارێزرێت بە بێ ئەوەی هەوا یان بۆنی پێ بگات .