ماستاو (دۆی پرۆبایۆتیک)
ماستاو (دۆی پرۆبایۆتیک)
ماستاو (دۆی پرۆبایۆتیک):
ماستاو خواردنەوەیەکی خەستە کە بە شیرەمەنی دەژمێرێت. ئەم خواردنەوە یە سروشتی و بە تام و ئارامیت پێ دەبەخشێت وە هەموو تایبەتمەندییە خۆراکیی و تەندروستیەکانی ماستی هەیە. ماستاوی مانیزان تایبەتمەنی پرۆبایۆتیکی هەیە و یارمەتی هەرس کردن دەداتو زۆر تەندروست و لە ژێر کۆنترۆڵ دایە.
ماستاوی پرۆبایۆتیکی مانیزان لە شیری تازە و سروشتی بەرهەم هاتووە .
دەوڵەمەندە بە پرۆبایۆتیک و لاکتۆباسیلۆس و ئەسیدۆفیلۆس و بیفیدۆبەکتریۆم کە رێژەی چەورییەکەی کەم کراوەتەوە.
هیچ جۆرە مادەیەکی پارێزەری دەستکردی تیا نیە
بە بەکارهێنانی یەک بوتڵ لەم بەرهەمە سودێکی تەندروستی زۆر بە دەست دێت وەک بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و بەرزکرنەوەی ئاستی وزەی لەش و ڕزگار بوون لە پەستان و ماندوێتی ڕۆژانە.
کوالیتی و تەندروستی ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی بەردەوام لە لایەن تاقیگەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و خاوەنی ڕێپێدانی دروست کردن و ستانداردی بەهەمهێنانە لە لایەن دەستەی چاودێری و قانونییەوە.
ماوەی مانەوەی ئەم بەرهەمە لایەنی کەم 4 هەفتەیە ئەگەر لە بارودۆخێکی سارد (2-7 پلەی سیلیزی ) دا بپارێزرێت.